توركیا حەشارگەی موشەكەكانی سوریا پێ دەزانێ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، رایگه‌یاند، \"ئه‌نقه‌ره زانیاری هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌و موشه‌كانه‌ی سوریا خاوه‌نیه‌تی كه نزیكه‌ی 700 موشه‌كه‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌ته‌واوی شوێنی باڵاوه‌پێكردنیان‌و چۆنیه‌تی عه‌مباركردنی ده‌زانێت\"".
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌كاتێكدایه ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا حكومه‌تی دیمه‌شق-یان له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژ به‌به‌رهه‌ڵسكاران ئاگاداركرده‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا دیمه‌شق دوپاتی كرده‌وه ئه‌و چه‌كه دژ به‌ناكۆكیه‌كانی ناوخۆ به‌كارناهێنێت.
ئۆغلۆ، له‌میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی، سه‌باح،ی كوه‌یتی كه دوێنێ، چوارشه‌ممه، بڵاوكرایه‌وه وتی، \"" كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه رژێمی سوریا كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بكات كه‌داوای رۆیشتی ئه‌سه‌د‌و رژێمه‌كه‌یان كردووه، به‌تایبه‌تیش توركیا، له‌كاتی نزیكبونه‌وه‌ی كۆتایی هاتنی رژێمه‌كه‌ی\""."