ئەمڕۆ، 56 كەس كوژراون و سوپای ئازادیش دەڵێت دەستی بەسەر ژمارەیەک موشەکی دژەفڕۆکەدا گرتووە

ئەمڕۆ، 56 كەس كوژراون و سوپای ئازادیش دەڵێت دەستی بەسەر ژمارەیەک موشەکی دژەفڕۆکەدا گرتووە
چالاكوانانی سووریایی ڕایاگەیاند كە بە هۆی شەڕ و پێكدادانەكانی ئەمڕۆی ناوچە جیاجیاكانی سووریاوە 56 كەس كوژراون كە زۆرینەیان هیی كەفر بەتنا و دۆمای دەوروبەری دیمەشقن.
تۆڕی مافەكانی مرۆڤ لە سووریا ڕایگەیاند كە 27 كەس لە دیمەشق و 7ـیش لە دێر ئەلزور و هەندێكیشیان لە ئیدلەب كوژراون. هەروەها 5 كەس لە حمس و حەما و 4ـیش لە حەلەب و یەكێكیش لە دەرعا كوژراون.
شەڕو پێكدادانی قورسیش لە نزیك لقی ئیمنی سەربازیی لە ئەلبوكەال لە دێر ئەلزور ڕوویداوە و بە گوتەی سوپای ئازاد دەستیان گرتووە بەسەر موشەكی دژە فڕۆكە كە لای كەتیبەی بەرگریی ئاسمانی لە ناوچەكەدا هەبووە.
لە بەرزە و قابوون و تشرین لە دیمەشقی پایتەختیش، شەڕ و پێكدادان بەرپا بووەتەوە. ناوچەی كەفر زیتا لە حەمایش بەرەوڕووی بۆردومانێك چڕ بووەتەوە و پێكدادان لە نێوان هێزەكانی ڕژێم و سوپای ئازادیش دەستی پێكردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بۆردومانی تۆپخانەكانی ڕژێمی ئەسەد ئەمڕۆ شەممە زۆربەی ناوچەكانی گرتووەتەوە.
جێی ئاماژەیەكە دوێنێ هەینی، لە سووریا 117 كەس بە گوللەی هێزەكانی سوپای سووریا كوژرازن.
Top