ئەردۆغان: ژیانی سیاسیی ئەسەد كۆتایی هاتووە

ئەردۆغان: ژیانی سیاسیی ئەسەد كۆتایی هاتووە
سەرۆكوەزیرانی توركیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، ڕایگەیاند كە ژیانی سیاسیی سەرۆكی سووریا، كۆتایی هاتووە و بەشار ئەسەد، ئێستا وەك سیاسییەك كار ناكات بەڵكە وەك یاریزانیك یان ئەكتەرێكی پلە دوو وایە لە چوارچێوەی ئەو شەڕی نێوخۆیەی لە سووریادا هەیە.
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، بۆ تەلەڤزیۆنی وڵاتەکەی جەختی کردووەتەوە كە توركیا هەمیشە پشتیوانی گەلی سووریا دەكات چونكە ئەوان برای ئێمەن، نەك ڕژێمی بەشار ئەسەدی ستەمكار.
ئەردۆغان، هاوكات ئەو دەنگۆیانەی ڕەت كردنەوە كە باس لەوە دەكەن توركیا چەك بۆ هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەینێرێت و ڕایگەیاند كە هاوكارییەكانی توركیا بۆ سووریا تەنیا هاوكاریی مرۆیین و بەردەوامیی هاوكارییەكانیشی بۆ گەلی سووریا دووپات كردەوە.
Top