له تورکیا، 11 سیخوڕی سه‌ر به ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر کران
رۆژنامه‌ی \"حوڕییه‌ت\""له ژماره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌دا، راگه‌یاند: ده‌ستگیر کراوه‌کان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێرانن و یه‌کێکیان ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانی پێیه و ئه‌وانی دیکه خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی دیکه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵه‌که‌ی حوڕییه‌ت، یه‌کێک له تۆمه‌تبارانیش به ناوی \""یه‌عقوب ئاهنوخۆش\"" به ڕه‌گه‌ز ئێرانییه و به‌ر له‌ده‌ستگیرکرانی توانیویه‌تی رابکاته ده‌ره‌وه.
به پێی هه‌واڵه‌که، دوو ئێرانیه‌که‌ی دیکه‌ی ئه‌ندامی گروپه‌که چه‌ند جار هاتووچۆی ناوچه‌کانی رۆژئاوا و باشووری تورکیایان کردووه و تۆرکیا ده‌ڵێت پێوه‌ندییان به پارتی کرێکارانی کوردستانیشه‌وه هه‌بووه.
له‌م راوه‌دوونان و گرتنه‌دا، 6 تۆمه‌تبار له سنووری نه‌خجه‌وان و که‌سێک له پارێزگای ئاگری و که‌سێکیش له پارێزگای وان ده‌ستگیر کراون.
وه‌زاره‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاندبوو، له عه‌مه‌لیاتێکی جیاوازدا دوو که‌سی دیکه‌ی به ناوه‌کانی \""شه‌هرام زه‌ڕغام خۆیی\"" و \""محه‌ممه‌دڕه‌زا ئیسماعیلی پوور\"" هه‌ر به‌م تۆمه‌ته ده‌ستگیر کردووه. .
تورکه‌کان ده‌ڵێن \""زه‌ڕغام خۆیی\"" و \""ئیسماعیلی\"" له‌کاتی وێنه‌گرتن له شوێنه ستراتیژیه‌کانی تورکیا ده‌ستگیر کراون و له شوێنی نێشته‌جێ‌بوونیاندا چه‌ند به‌ڵگه‌نامه و ئامێری ره‌مزداریان ده‌ست که‌وتووه که بۆ په‌یوه‌ندی‌گرتن به وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه که‌ڵکیان لێوه‌رگیراوه.
شیاوی ئاماژه‌یه، دوای دامه‌زراندنی قه‌ڵغانی دژه مووشه‌کیی ئه‌مه‌ریکا له تورکیا و سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ناوخۆی سوریا و په‌نادانی تورکیا به تارق هاشمیی جێگری پێشووی سه‌رۆککۆماری عێراق، په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و تورکیا گرژی تێکه‌وتووه.
ئێستا که کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی بزوتنه‌وه‌ی وڵاتانی بێلایه‌نیش له ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت، تورکیا له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداری نه‌کردووه.
م.ش"