سعودیه یه‌ك ملیار دۆلار ده‌داته یه‌مه‌ن
(محه‌مه‌د سه‌عدی) وه‌زیری پلاندانانی یه‌مه‌ن به (سی ئێن ئێن)ی ڕاگه‌یاند، بڕیاره له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆنگره‌ی وڵاتانی كۆمه‌ك به‌خش له‌ڕیازی پایته‌ختی سعودیه به‌ڕێوه‌بچێت، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌كۆنگره‌كه‌دا سعودیه بڕی یه‌ك ملیار دۆلار وه‌ك قه‌رز پێشكه‌ش به‌یه‌مه‌ن بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی یه‌مه‌ن‌و سندوقی گه‌شه‌سه‌ندنی سعودیه ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك واژۆ ده‌كه‌ن.
وه‌زیری پلاندانانی یه‌مه‌ن جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌و پاره‌یه‌ی سعودیه به‌قه‌رز ده‌یداته یه‌مه‌ن، ده‌خرێته بانكی ناوه‌ندی یه‌مه‌نه‌وه، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی جێگیربوونی دراوی نیشتمانی یه‌مه‌ن‌و زاڵبوونی حكومه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی ڕووی له‌وڵات كردووه.
nna