سەرۆكى میسر: حكوومەتى ئەسەد رێژیمێكى سەركوتكەرە

سەرۆكى میسر: حكوومەتى ئەسەد رێژیمێكى سەركوتكەرە
ئەمڕۆ پێنجشەم كۆبوونەوەى سەركردەى وڵاتانى بێلایەن لە ئێران دەستى پێ كرد و سەرۆكى میسر لە وتارێكدا حكوومەتى بەشار ئەسەد سەرۆكى سووریا بە \"رێژیمێكى سەركوتكەر\"" لەقەڵەم دا.
محەمەد مورسى لە وتارەكەیدا پاڵپشتیی خۆى بۆ شۆڕشى گەلى سووریا دەربڕى و پاڵپشتى لەو شۆڕشەى بە ئەركێكى ئەخلاقى و پێداویستییەكى سیاسى و ستراتیجى ناو برد، سەرچاوەكانى هەواڵ ئەمەیان گواستەوە.

مورسى داواى حكوومەتى بەشار ئەسەدى بە \""رێژیمێكى سەركوتكەر\"" ناو برد و گوتى \""ئەو رێژیمە شەرعیەتى خۆى لەدەست داوە\"".

سەرۆكى میسر لە بەشێكى ترى وتەكانیدا رەخنەى لە پێكهاتەى ئەنجوومەنى ئاسایش كرد و مافى ڤیتۆكردن گرت و داواى كرد پێداچوونەوە بە یاساى بەكارهێنانى مافى ڤیتۆ لەو ئەنجوومەنەدا بكرێ.

ئێران بە یەكێك لە هاوپەیمانەكان و دۆستى نێزیكى سووریا لەقەڵەم دەدرێ.

ماوەى زیاتر لە 17 مانگە ئاڵۆزى و توندوتیژى سووریاى گرتووەتەوە و تا ئێستە بەهۆیەوە بەپێى سەرچاوەكان زیاتر لە 20 هەزار كەس بوونەتە قوربانى و بە دەیان هەزار كەسیش ئاوارە بوونە.

ئەمڕۆ 16یەمین كۆبوونەوەى سەركردەى وڵاتانى بێلایەن بە وتارى عەلى خامنەیی رابەرى ئێران لە تارانى پایەتەختى ئەو وڵاتە دەستى بە كارەكانى كرد.

مورسى پاش وتارەكەى بەشێوەى رەسمى سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەى وڵاتانى بێلایەنى پێشكێش بە ئێران كرد.

پاش وتارەكەى سەرۆكى میسر، بان كى مۆن سكرتێرى گشتیی رێكخراوى نەتەوە یەكگرتووەكان وتارێكى پێشكێش كرد.

كۆبوونەوەى وڵاتانى بێلایەن لە 26ى ئەم مانگە لە تاران دەستى پێ كرد و تا سبەى پێنجشەم بەردەوام دەبێ.














ئاكانیوز"
Top