ئەمڕۆ كۆبوونەوەى سەركردەى وڵاتانى بێلایەن لە تاران دەستى پێ كرد

ئەمڕۆ كۆبوونەوەى سەركردەى وڵاتانى بێلایەن لە تاران دەستى پێ كرد
كەمێك پێش ئێستە 16یەمین كۆبوونەوەى سەركردەى وڵاتانى بێلایەن بە وتارى عەلى خامنەیی رابەرى ئێران لە تارانى پایەتەختى ئەو وڵاتە دەستى بە كارەكانى كرد.
لەو كۆبوونەوەیەدا ژمارەیەكى بەرچاو لە بەرپرسانى ناوەخۆى ئێرانى وەك مەحموود ئەحمەدى نەژاد سەرۆكى ئێران و عەلى لاریجانى سەرۆكى پەرلەمان و بان كى مۆن سكرتێرى گشتیی رێكخراوى نەتەوە یەكگرتووەكان و ژمارەیەكى بەرچاو لە سەرۆكى وڵاتانى دەرەوە لەوانە محەمەد مورسى سەرۆكى میسر و عەبدولعەزیز بن عەبدوڵا نوێنەرى شاى عەرەبستانى سعوودیە و شێخ حەمەد بن خەلیفە ئەمیرى قەتەر تێیدا بەشدارن، ئاژانسى دەنگوباسى (ئیرنا)ى ئێرانى ئەم هەواڵەى گواستەوە.

خامنەیی لە بەشێك لە وتارەكەى راى گەیاند \"هەموو دنیا لە پێكهاتە و شێوەى ناودەوڵەتى ماندوو بوونە و پێویستە ئەم دۆخە چارەسەر بكرێ\"".

كۆبوونەوەى وڵاتانى بێلایەن لە 26ى ئەم مانگە لە تاران دەستى پێ كرد و تا سبەى پێنجشەم بەردەوام دەبێ.

بڕیارە لە كۆبوونەوەكەى ئەمڕۆ محەمەد مورسى سەرۆكى میسر وتارێك پێشكێش بكا.















ئاكانیوز"
Top