ئەحمەدى نەژاد رێگە بە بان كى مۆن دەدا سەردانى وێستگە ناوكەییەكان بكا

ئەحمەدى نەژاد رێگە بە بان كى مۆن دەدا سەردانى وێستگە ناوكەییەكان بكا
ئەمڕۆ سێشەم وەزیرى دەرەوەى ئێران راى گەیاند، مەحموود ئەحمەدى نەژاد سەرۆكى ئێران رێگەى بە بان كى مۆن سكرتێرى گشتیی رێكخراوى نەتەوە یەكگرتووەكان داوە بۆ ئەوەى سەردانى وێستگە ناوكەیییەكانى وڵاتەكەى بكا.
عەلى ئەكبەر ساڵحى گوتى \"بان كى مۆن ئەگەر بیەوێ سەردانى وێستگە ناوكەیییەكان ئێران بكا، دەتوانێ چونكە ئەحمەدى نەژاد رێگەى پێ داوە\""، ئاژانسى دەنگوباسى (مێهر)ى ئێرانى ئەم هەواڵەى گواستەوە.

زیاتر راى گەیاند \""بۆ مێوانەكان چەند شارمان وەك شیراز، ئیسفەهان و تەبرێز دەستنیشان كردووە بۆ ئەوەى سەردان بكەن و ئەگەر بیانەوێ دەتوانن سەردانى دەزگاى وزەى ناوكەیی ئێران و دەزگە زانستییەكانى ئێران بكەن\"".

پێشتر سەرچاوەكانى هەواڵ گواستیانەوە بان كى مۆن لە سەردانەكەى بۆ ئێران، وێستگە ناوكەیییەكانى ئەو وڵاتە بەسەر دەكاتەوە، بەڵام دواتر ئەو هەواڵە وەپاش درایەوە.

بان كى مۆن سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەم بە مەبەستى بەشداریكردن لە 16یەمین كۆبوونەوەى وڵاتانى بێلایەن لە نیویۆرك بەرەو تاران بەڕێ كەوت.

ئەم سەردانەى بان كى مۆن بۆ ئێران لە كاتێكدایە كە لەلایەن ئەمەریكا و ئیسرائیلەوە رەخنەى لێ گیراوە و پێشتر داواى لێ كرابوو سەردانى ئەو وڵاتە نەكا.

ئەمەریكا و وڵاتانى ئەوروپایی لە بەرنامەى ناوكەییی ئێران بەگومانن و تا ئێستە چەندان گەمارۆ دژى ئەو وڵاتە دەركراوە، بەڵام تاران ئەو تۆمەتانە بە پاش دەداتەوە و بەردەوام دووپات لە ئاشتیخوازیى بەرنامەى ناوكەییی خۆى دەكاتەوە.

كۆبوونەوەى وڵاتانى بێلایەن لە 26ى ئەم مانگەدا لە تاران دەستى پێ كرد و تا 31ى ئەم مانگە بەردەوام دەبێ.













ئاكانیوز"
Top