نزیكه‌ی دوو ملیۆن سوریایی ئاواره بوون
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه‌كانی سوپای ئازادی سوریا‌و سوپای به‌شار ئه‌سه‌د جارێكی تر ڕووی له‌دیمه‌شق كردووه‌ته‌وه، بارودۆخی ئه‌و وڵاته زیاتر ڕووی له‌خراپبوون كردووه.
به‌هۆی چڕبوونه‌وه‌ی شه‌ڕیش له‌نێوان ئه‌و دوو هێزه‌دا، ژماره‌ی ئاواره‌بووانی ناوخۆ‌و وڵاتانی دراوسێی سوریا ڕۆژانه ڕوو له‌زیادبوونه، تازه‌ترین ئاماریش ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو، ژماره‌ی ئاواره‌بووانی ناوخۆ له‌سوریادا به‌رزبووته‌وه بۆ ملیۆنێك‌و 700 هه‌زار ئاواره‌بوو، ژماره‌ی ئاواره‌بوان بۆ چوار وڵاتی دراوسێی سوریاش، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ (214) هه‌زار ئاواره، كه دابه‌شده‌بن به‌سه‌ر (عێراق، توركیا، ئوردن‌و لوبنان)دا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ش، به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ڕ بۆ ناو دیمه‌شقی پایته‌خت، ژماره‌ی ئاواره‌بوان له‌ڕۆژانی داهاتوودا پێده‌چێت به‌رزتر ببێته‌وه.