بان كى مۆن بەرەو ئێران بەڕێ كەوت

بان كى مۆن بەرەو ئێران بەڕێ كەوت
ئەمڕۆ چوارشەم سكرتێرى گشتیی رێكخراوى نەتەوە یەكگرتووەكان بە مەبەستى بەشداریكردن لە كۆبوونەوەى وڵاتانى بێلایەن بەرەو ئێران گەشتەكەى دەست پێ كرد.
بان كى مۆن سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە مەبەستى بەشداریكردن لە 16یەمین كۆبوونەوەى وڵاتانى بێلایەن لە نیویۆرك بەرەو تاران بەڕێ كەوت، سەرچاوەكانى هەواڵ ئەمەیان گواستەوە.

گۆتیارێكى نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆنفرانسێكى رۆژنامەوانیدا لە بارەگاى نەتەوە یەكگرتووەكان راى گەیاند، بان كى مۆن لەم گەشتەیدا، كۆبوونەوەى تاران بە هەلێك بۆ هاوكاریی نێوان سەركردەى وڵاتان و وڵاتى مێواندار دەزانێ.

گۆتیارەكە هەروەها گوتى \"سكرتێرى نەتەوە یەكگرتووەكان رژدە لەسەر ئەوەى كە هەموو ئەندامانى ئەو رێكخراوەیە دەبێ بۆ چارەسەركردنى پرسە گرینگەكان لەبارەى ئاشتى و تەناهیی دنیا، پێوەندییەكى دیپلۆماتكاریان هەبێ\"".

ئەم سەردانەى بان كى مۆن بۆ ئێران لە كاتێكدایە كە لەلایەن ئەمەریكا و ئیسرائیلەوە رەخنەى لێ گیراوە و پێشتر داواى لێ كرابوو سەردانى ئەو وڵاتە نەكا.

كۆبوونەوەى وڵاتانى بێلایەن لە 26ى ئەم مانگە لە تاران دەستى پێ كرد و تا 31ى ئەم مانگە بەردەوام دەبێ.















ئاكانیوز"
Top