بەشار ئەسەد: شەڕی هەرێمی و جیهانییە و پێشڕەویمان كردووە

بەشار ئەسەد: شەڕی هەرێمی و جیهانییە و پێشڕەویمان كردووە
سەرۆكی سووریا، بەشار ئەسەد، لەسەر ئەو بڕوایەیە ئەو شەڕەی ئەو دەیكات شەڕی هەرێمی و جیهانییە و هێزەكانیشی لە پێشڕەویدان، بەڵام بۆ یەكلاكردنەوەیشی پێویستی بە كاتە.
لە دیمانەیەكی تەلەڤزیۆنیدا كە كەناڵی \"دنیا\""ـی سووریایی لەگەڵیدا سازی داوە و ئەم شەو پەخش دەكرێت، بەشار ئەسەد دەڵێت دۆخی سووریا باشە و هەرچەندە لە ڕووی سەربازییەوە قەیرانەكە كۆتایی نەهاتووە، بەڵام پێویستی بە كاتە.
ئەسەد لەبارەی پێوەندیی وڵاتەكەی بە توركیایشەوە ڕایگەیاندووە كە لە دۆخی قەیراناویدا گەلی توركیا پشتوانییان كردوون و دەشپرسێت، \""ئایا دەكرێت بە هۆی خۆنەبانكردنی هەندێك لە بەرپرسانی توركەوە، بۆ دواوە بگەڕێینەوە؟\""
سەرۆكی سووریا، هاوكات جیابوونەوەی بەرپرسان لە ڕژێمەكەی و چوونە پاڵ ئۆپۆزسیۆنەوە، بە پاكسازی بۆ دەوڵەت نیشتیمان وەسف دەكات و دەڵێت \""كەسی نیشتیمانپەروەر و باش ڕانكات، ناچێتە دەرەوەی نیشتیمان. لە ڕووی كردەییەوە ئەمە باشە و كرداری پاككردنەوەی خودی دەوڵەتە بە پلەی یەكەم و هەروەها نیشتیمانیش بە شێوە گشتییەكەی.\""
كەناڵی دنیا ڕایگەیاندووە كە ئەمشەو چوارشەممە، دیداری تایبەت لەگەڵ سەرۆكی سووریا بەشار ئەسەد، بەخش دەكات."
Top