سەركۆمارى توركیا 5 ڕۆژى تر لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە

سەركۆمارى توركیا 5 ڕۆژى تر لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە
سەرچاوەیەكى ڕاگەیاندنى توركى ڕاى گەیاند، عەبدوڵا گول سەركۆمارى توركیا بۆ ماوەى 5 ڕۆژى تر لە نەخۆشخانەى \"حاجى تەپە\"" لە ئەنقەرە دەمێنێتەوە.

وارگەى \""سى ئێن ئێن تورك\"" لە هەواڵێكدا كە ئەمڕۆ سێشەم بڵاوى كردووەتەوە ڕاى گەیاند، پڕۆفیسۆر دوكتۆر موراد تونجەر سەرپەریشتیارى تیمى چارەسەرى گول لە نووسێكدا ئاماژەى دا، عەبدوڵا گول كە بەهۆى دۆخى تەندروستی و چارەسەرى ئازارى گوێیەوە ماوەیەكە لەژێر چاودێریدایە 5 ڕۆژى تریش لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە.

لە نووسەكەدا هاتووە \""شەوى ڕابردوو لە كۆبوونەوەیەكدا كە بە ئامادەبوونى ژمارەیەك پزیشكى ترى نەخۆشخانە جیاوازەكان بەڕێوە چوو، دۆخى تەندروستى سەركۆمار هەڵسەنگێنرا كە ئێستە بەرەو باشتر دەچێ\"".

بەرپرسانى نەخۆشخانەكە داوایان لە گول كردووە ئامادەى ڕێوڕەسمى دامەزراندنى كۆمارى توركیا نەبێ كە پێنجشەمى داهاتوو بەڕێوە دەچێ، ئەمە بەگوێرەى هەمان سەرچاوە.

سەركۆمارى توركیا پێنچشەمى ڕابردوو كە بەمەبەستى ئامادەبوون لە لوتكەى ئەنجوومەنى تورك لە بیشكك پایەتەختى قیرغیزیستان بوو، بەهۆى دووبارەبوونەوەى ئازارى گوێی و نالەبارى دۆخى تەندروستییەوە سەردانەكەى بەنیوەچڵى بەجێ هێشت و گەڕایەوە توركیا.














ئاكانیوز"
Top