دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران و ئه‌ورووپا، ده‌ستپێده‌كاته‌وه
گوته‌بێژی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا، مایكڵ مان، به ئاژانسی هه‌واڵی ئاسۆشیتدپرێسی راگه‌یاند، یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا و كۆماری ئیسلامیی ئێران، سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان، كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
مان، ئه‌گه‌رچی كاتی دانوستانه‌كانی دیاری نه‌كرد، به‌ڵام رایگه‌یاند له داهاتوویه‌كی نزیكدا، كاترین ئاشتۆن، سه‌رۆكی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا، له‌گه‌ڵ سه‌عید جه‌لیلی، دانوستانكاری ئێران بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌تۆمی, دیدار ده‌كه‌ن.
نوێنه‌رانی ئێران و یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا، رۆژی سێ‌شه‌ممه‌ی رابردوو، له شاری ئیستانبول له توركیا، له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان له نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و گرووپی 5+1، رێككه‌وتن.