نوێنه‌رێكی په‌رله‌مان، له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د جیابووه‌وه
ئیخلاس به‌دوی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سووریا، ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته توركیا، رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د نه‌ماوه و به مه‌به‌ستی جیابوونه‌وه له رژێمی سووریا، خۆی گه‌یاندووه‌ته توركیا.
ئیخلاس به‌دوی، ژنێكی سوننه‌یه و له ئه‌ندامانی حیزبی به‌عسی سووریا بوو كه به نوێنه‌رایه‌تیی كرێكاران و جوتیارانی سووریا، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانیی سووریادا به‌شدار بوو.
ره‌وتی جیابوونه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانی رژێمی سووریا، هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له شاره‌كانی سووریا، په‌ره‌ی سه‌ندووه و له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا، هه‌ر دوو باڵیۆزی سووریا له قوبرس و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د راگه‌یاند.