سەرۆكى مۆساد و شاباك: ئێران و حزبوڵا هەوڵیان داوە لە 20 وڵات بەرژوەندییەكانى ئیسرائیل بكەنە ئامانج

سەرۆكى مۆساد و شاباك: ئێران و حزبوڵا هەوڵیان داوە لە 20 وڵات بەرژوەندییەكانى ئیسرائیل بكەنە ئامانج
تەمیر باردۆ سەرۆكى دەزگەى مۆساد و یۆرام كۆهین سەرۆكى دەزگەى تەناهیی گشتیی ئیسرائیلی \"شاباك\"" رایان گەیاند، ئێران و حزبوڵا لە ماوەى 2 ساڵى رابردوودا هەوڵیان داوە هێرش بكەنە سەر ئامانجەكانى ئیسرائیل لە 20 وڵات.
نووسگەى سەرۆك وەزیرانى ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا بڵاوى كردەوە، باردۆ و كۆهین دوێنێ یەكشەم لە چوارچێوەى كۆبوونەوەیەك رایان گەیاند، ئێران و حزبوڵا لە ماوەى 2 ساڵى رابردوودا هەوڵیان داوە لە زیاتر لە 20 وڵاتى سەرانسەری دنیا هێرش بكەنە سەر ئامانجەكانى ئیسرائیل.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، بەنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانى ئیسرائیل دەستخۆشى لە هەردوو دەزگەى هەواڵگری كردووە بۆ ئاشكراكردنى ئەو لایەنانەى كە لە پشت هەوڵى هێرشەكان دان و راشى گەیاند، ئەم زانیارییانە بەڵگەى ئەوەن كە ئێران و حزبوڵا بەرپرسن لەو شەپۆڵە هێرشانەى كە لە وڵاتانى دنیا ئەنجام دراون.

چوارشەمى رابردوو لە باڵەفڕگەى شاری بۆرگازی بولگاریا كەسێكى خۆكوژ هێرشی كردە سەر پاسێك كە گەشتەوەریی ئیسرائیلى هەڵگرتبوو، لە ئەنجامدا 5 هاووڵاتیی ئیسرائیلى گیانیان لەدەست دا و چەندانى تریش بریندار بوون، سایتى یونایتد پرێس ئینتەرناسیۆناڵ بڵاوى كرەوە.

حكوومەتى ئیسرائیل ئێران و حزبوڵای لبنانیش بەئەنجامدانى هێرشەكە تۆمەتبار كرد.












ئاكانیوز"
Top