له سووریا، 200 كه‌سی دیكه كوژران
شه‌ڕ و پێكدادان له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا به‌رده‌وامه و هێزه‌كانی رژێمی سووریا هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆنترۆڵی گه‌ڕه‌كه‌كانی پایته‌خت به‌ده‌سته‌وه بگرنه‌وه و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن هێزه‌كانی سوپای سووریایان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیمه‌شق، تێكشكاندووه.
به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، گرووپی ئیخوان موسلمین له سووریا گوتوویه‌تی، رژێمی سووریا كۆنترۆڵی به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سووریادا نه‌ماوه، به‌ڵام هاوكات داوای كردووه شه‌ڕ و پێكدادان كۆتایی پێبێت.
هاوكات هێزه‌كانی سوپای رژێم، به‌رده‌وامن له هێرش كردن بۆ سه‌ر سنووری ئه‌بوو كه‌مال، كه سه‌ره‌كیترین سنووری هاوبه‌شی سووریا و عێراقه و له لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه كۆنترۆڵ كراوه.