سوریا.. ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێ گه‌یشته‌ 314 كه‌س ، هێزه‌كانى رژێم 100 كه‌سیان له‌ كاتى ناشتنى ته‌رمێك كوشت

سوریا.. ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێ گه‌یشته‌ 314 كه‌س ، هێزه‌كانى رژێم 100 كه‌سیان له‌ كاتى ناشتنى ته‌رمێك كوشت
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێى سوریا گه‌یشته‌ 314 كه‌س كه‌ زیاتر له‌ 100 كه‌سیان له‌ئه‌نجامى تۆپبارانى سوپاى رژێم له‌ ریف دیمه‌شق كوژران . له‌وباره‌یه‌وه‌ لیژنه‌كانى هه‌ماهه‌نگى ناوخۆیى سوریا رایانگه‌یاند زیاتر له‌ 100 كه‌س له‌كاتى ناشتنى یه‌كێك له‌ قوربانیه‌كانى ناوچه‌ى سه‌یده‌ زه‌ینه‌ب له‌ ریف دیمه‌شق كوژران .

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاند ژماره‌ى كوژراوانى شار و شارۆچكه‌كانى دیكه‌ى سوریا كه‌ به‌ هۆى كرداره‌ توندوتیژیه‌كانى هێزه‌كانى رژێم كوژراون گه‌یشته‌ 214 كه‌س كه‌ له‌ نێوانیاندا 124 هاوڵاتى و 62 سه‌ربازى رژێم و 28 سه‌ربازى سوپاى سوریاى ئازاد بوون.
Top