نەتەنیاهۆ: ئێران دەستى لە پشت هێرشەكەى سەر كەشتەوەرانى ئیسرائیل لە بولگاریا هەبووە

نەتەنیاهۆ: ئێران دەستى لە پشت هێرشەكەى سەر كەشتەوەرانى ئیسرائیل لە بولگاریا هەبووە
ئەمڕۆ پێنجشەم بەنیامین نەتەتنیاهۆ سەرۆك وەزیرانى ئیسرائیل، ئێرانى تاوانبار كرد بەوەى كە دەستى لە پشت هێرشەكەى سەر گەشتەوەرانى ئیسرائیل لە بولگاریا هەبووە و بەڵێنیشى دا بەتوندیى وەڵامى ئەم هێرشە بداتەوە.

نەتەنیاهۆ گوتى، هەموو بەڵگەكان ئاشكراى دەكەن كە ئێران دەستى هەبووە لە هێرشەكەى سەر گەشتەوەرانى ئیسرائیل لە باڵەفڕگەى شاری بۆرگاز و روونیشى كردەوە، هێرشەكە هاوشێوەى هێرشەكانى پێشووە كە هاووڵاتییانى ئیسرائیلی لە گورجستان و تایلاند و كینیا و قوبرسى كردە ئامانج.

سەرۆك وەزیرانى ئیسرائیل ئاماژەى بەوەش كرد، ئێران كاری تیرۆریستى ئەنجام دەداد و هێرشەكانیشى لە هەموو دنیا بڵاو بوونەوەتەوە و جەختیشی كردەوە، وڵاتەكەى بەتوندیى دژى ئەم شێوە تیرۆرە دەوەستێتەوە، ئاژانسى هەواڵى \"ئەنادۆڵ\""ی توركیایی بڵاوى كردەوە.

گاى كارنى گۆتیاری كۆشكى سپی دوێنێ ئێوارە لە واشنتۆن راى گەیاند، ئێمە بەتوندى سەركۆنەى هێرشەكە دەكەین كە تەنیا هاووڵاتییانى بێتاوان و منداڵانى كردووەتە ئامانج.

پتر گوتى، باراك ئۆباما سەرۆكى ئەمەریكا پرسە و سەرەخۆشیی خۆى ئاراستەى ماڵباتى قوربانییەكان كرد و هیواى چاكبوونەوەى بۆ بریندارەكان خواست و پاڵپشتیی هاووڵاتییانى ئەمەریكاشی بۆ گەلی ئیسرائیل و بولگاریا دووپات كردەوە.

لەلایەكى تر ئەمڕۆ پێنجشەم وەزارەتى ناوەخۆى بولگاریا راى، بەهۆى هێرشەكەوە كە لە لایەن كەسێكى خۆكوژەوە كرایە سەر پاسێك لە باڵەفڕگەى شاری بۆرگاز لە بولگاریا، بەلایەنى كەم 8 كەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 31 كەس بریندار بوون كە بەگوتەى وەزارەتى دەرەوەى ئیسرائیل تێكڕاى برینداران هاووڵاتیی ئیسرائیلین.














ئاكانیوز"
Top