85 سه‌ربازی سوریا رایانکرده تورکیا
به‌پێی ئه‌م هه‌واڵه ژه‌نه‌ڕاڵێکی سوریایی چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی دیکه‌ی سوریا له ناو ئه‌م په‌نابه‌رانه‌دا به‌رچاو ده‌که‌ون که هه‌موویان دانیشتووی پارێزگی حومسن.
له سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌کانی سوریاوه زیاتر له 35 هه‌زار دانیشتووی ئه‌م وڵاته به‌ره‌و تورکیا رایانکردوه.
ئه‌م سه‌رباز و ئه‌فسه‌رانه له کاتێکدا په‌نایان بردووه‌ته به‌ر تورکیا که کۆبوونه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا به به‌شداریی سه‌رۆكی كۆمكاری عه‌ره‌بی و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، قه‌ته‌ر، كوێت، میسر، تونس، توركیا و فه‌ڕه‌نسا و نوێنه‌رانی 5 وڵاتی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر به‌ڕێوه ده‌چێت.
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش وڵاتانی خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاتی جیهان له ژنێڤ له باره‌ی پێکهێنانی حکۆمه‌تێکی کاتی به به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی سوریا به کۆده‌نگی گه‌یشتن.