ئێران: رۆژئاوا له‌رێگه‌ی بایکۆتی ئێرانه‌وه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی وزه‌ی جهیانی ده‌کات
مێهمانپه‌ره‌ست، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، گوتی: رۆژئاواییه‌کان ده‌بێت له به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه نابه‌رپرسانه‌یاندا وه‌ڵامده‌ری ئه‌م سیاسه‌ت و هه‌نگاوانه بن که له‌سه‌ر قه‌یرانی ئابووریی جیهاندا شوێن‌دانه‌ر ده‌بێت.
خولی نوێی سزاکانی یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا بۆ سه‌ر ئێران له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا دژی ئێران هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌م وڵاته و پێوه‌ندییه بانکیه‌کانی نێوان ئێران و وڵاتانی دیکه‌ی جیهانی گرتووه‌ته‌وه. به ده‌ستپێکردنی ئه‌م سزایانه، ئه‌وروپا کڕینی نه‌وتی ئێرانی راگرت و کۆمپانیاکانی بیمه‌ی ئه‌وروپاییش که به‌شی هه‌ره زۆری راگواستنی نه‌وتی ئێران بیمه ده‌که‌ن، له‌مه‌ودوا تانکه‌ره نه‌وتییه‌کانی ئێران بیمه ناکه‌ن.
ئه‌مه‌ریکا و یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا هه‌وڵ ده‌ده‌ن له رێگه‌ی خێراکردنی ره‌وتی بایکۆتی ئێران ئه‌م وڵاته ناچار بکه‌ن پیتاندنی یۆرانیۆم بوه‌ستێنێت، به‌ڵام ئێران ده‌ڵێت سزاکانی له سه‌ر درێژه پێدان به پڕۆگامه ناوکیه‌که‌یدا شوێن دانانێن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیران، هه‌وره‌ها له کاردانه‌وه به ده‌ستپێکردنی سزا نوێیه‌کاندا، گوتی: \"ئه‌م هه‌نگاوه وا پێشان ده‌دات که ئه‌وان نه‌ک هه‌ر ره‌وتی چاکسازیخوازانه‌یان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاته‌که‌مان نه‌گرتووه‌ته به‌ر، به‌ڵکوو به‌دوای کێشه‌نانه‌وه‌ن و له هه‌لومه‌رجێکدا ئه‌م هه‌نگاوه ده‌نێن که ره‌وتی دانوستانه‌کانی کۆماری ئیسلامی و گروپی 5+1 بڕاو و متمانه‌ی دوو لایه‌ن به هێز ده‌کات\"".
سه‌پاندنی سزاکان بۆسه‌ر کڕینی نه‌وتی ئێران له لایه‌ن یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپاوه که هه‌نارده‌ی پێنج یه‌کی نه‌وتی ئێران که‌م ده‌کاته‌وه، گورزێکی قورس له داهاتی داریی ئه‌م وڵاته ده‌دات.
"