كلینتۆن، هۆشداریی هەڵگیرسانی شەڕێکی دا کە دراوسێکانی سووریایش دەگرێتەوە

كلینتۆن، هۆشداریی هەڵگیرسانی شەڕێکی دا کە دراوسێکانی سووریایش دەگرێتەوە
هێلاری كلینتۆن هۆشداری دا لە هەڵگیرسانی شەڕێكی نێوخۆ كە نەك هەر تەنیا لە سووریادا ژمارەی كوژراوانی زۆر دەبن، بەڵكە بۆ دراوسێكانیشی پەل دەكێشێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، هیلاری كلینتۆن، هاوكات ڕایگەیاند كە لەسەر ڕووسیا و چین پێویستە ئەو داهاتووە ڕەشەی بۆ بەشار ئەسەد ڕوون بكەنەوە و دەبێت چاك ئەوە بزانێت كە رۆِژانێكی دیاریكراوی لە حوكمڕانەتیدا ماون.

كلینتۆن، هەروەها پێداگری و هەوڵەكانی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ دەركردنی بڕیارێك تاكو ڕژێمی سووریا بە جێبەجێكردنی پلانی كۆفی ئەنانەوە پابەند بكات، دووپات كردەوە، كە دوێنێ لە ژنێف وڵاتانی زلهێز لەبارەیەوە ڕێككەوتن.

شیاوی ئاماژەیە کە ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، هیلاری كلینتۆن، دوای ڕۆژێک لەو کۆبوونەوەیە دێت کە هێزە نێودەوڵەتییەکان، بۆ دەرچوون لەو قەیرانەی سووریا ١٦ مانگە تێیکەوتووە و بە هۆیەوە هەزاران هاووڵاتی بوونەتە قوربانیی ڕژێمی سەرۆکی سووریا بەشار ئەسەد، لە ژنێف لەبرەیەوە ڕێککەوتن.

ڕێککەوتنەکەی دوێنێ شەممەی زلهێزەکان، جەخت لە پێکهێنانی حکوومەتێکی هاوبەشی نیشتیمانی دەکات کە لە هەندێکی کاربەدستانی حکوومەتەکەی ئێستا سووریا و ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکە پێک بێت، بێئەوەی هێشتا پێگەی ئەسەد لەو هاوکێشەیەدا دیاری کرابێت.
Top