یه‌كه‌م سه‌رۆكی هەڵبژێردراوی میسر، سوێندی یاسایی خوارد
محه‌مه‌د مورسی، پاڵێوراوی گروپی ئیخوان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی میسر، یه‌كه‌مین سه‌رۆككۆماری ئیسلامگه‌رای میسره و هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین سه‌رۆكی میسره كه به بێ پێشینه‌ی سه‌ربازی، گه‌یشتووه‌ته پله‌ی سه‌رۆكایه‌تی.
مورسی دوای مه‌راسیمی سوێند خواردن، له زانكۆی قاهیره گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و دواتر بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له هێزه سه‌ربازییه‌كان، سه‌ردانی بنكه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی سوپای میسر ده‌كات.
یه‌كه‌مین سه‌رۆكی میسر دوای حوسنی موباره‌ك، دوێنێ له مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره، جارێكی دیكه جه‌ختی كرده‌وه كه سه‌رۆكی هه‌موو خه‌ڵكی میسره و رێز له یاسا و مافه‌كانی خه‌ڵك ده‌گرێت.
به‌پێی راپۆرتێكی بی بی سی، ژنێكی مه‌سیحی ده‌بێته جێگری سه‌رۆككۆمار و هه‌روه‌ها ژه‌نه‌ڕال ته‌نتاوی، سه‌رۆكی ئێستای ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی میسر، وه‌ك وه‌زیری به‌رگری له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی میسردا، ده‌ستنیشان ده‌كرێت.