ئێران، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به سووریا بانگهێشت نه‌كرا
كوفی ئه‌نان، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا، گوتی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به به‌شداریی ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ندامانی كۆمكاری عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌ره‌ڕای داوای پێشوه‌ختی ئه‌نان و رووسیا بۆ بانگهێشتی ئێران، كۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بانگهێشت نه‌كراوه.
وڵاتانی رۆژئاوایی، پێشتریش دژایه‌تیی خۆیان له‌گه‌ڵ پێشنیارێكی رووسیا راگه‌یاندبوو كه داوای كردبوو كۆماری ئیسلامی به‌شدار بێت له كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به قه‌یرانی سووریا. وڵاتانی رۆژئاوا ده‌ڵێن ئێران به‌هۆی پشتیوانی كردن له رژێمی سووریا بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵك و كوشتنی هاووڵاتیان، رێگر ده‌بێت له‌به‌رده‌م هه‌ر رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ قه‌یرانی سووریا.