ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌ورووپا كرد
هاوكات له‌گه‌ڵ جه‌خت كردنه‌وه‌ی ئه‌ورووپا بۆ جێبه‌جێ كردنی سزاكانی سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه ئه‌م هه‌نگاوه، كار ده‌كاته سه‌ر ره‌وتی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، رامین مێهمانپه‌رست، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ورووپا بڕیارێكی تاك لایه‌نانه و نایاساییه و كاریگه‌ریی باشی له‌سه‌ر دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران و گرووپی 5+1 نابێت.
یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا بڕیاریدا له مانگی یۆلیۆوه نه‌وت له ئێران نه‌كڕێت. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا، كۆریای باشووریش رایگه‌یاندووه له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه نه‌وت له ئێران ناكڕێت.