ئه‌ورووپا، سزاكانی سه‌ر ئێران توندتر ده‌كات
ویلیه‌م هیگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا رایگه‌یاند له چه‌ند مانگی داهاتوودا سزاكانی سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا قورس‌تر ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان پێشكه‌وتنی تێدا به‌دی نه‌كرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا هه‌روه‌ها جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه سزاكانی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا بۆ سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران، له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه، وه‌ك پێشتر راگه‌یه‌نرابوو، جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئه‌ورووپا چیتر نه‌وت له ئێران ناكڕێت.