سیناتۆره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، داوایان له ئۆباما كردووه دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران ته‌واو بكات
44 سیناتۆری دیموكرات و كۆماریخوازی ئه‌مه‌ریكا له نامه‌یه‌كدا بۆ باراك ئۆباما، سرۆككۆماری ئه‌مه‌ریكا وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی ئێران به‌ره‌و دروست كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌ڕوات، جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه كه كۆماری ئیسلامی، دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ جیهان بۆ كڕینی كاتی زیاتر و جێبه‌جێ كردنی ئامانجه‌كانی خۆی به‌كار ده‌هێنێت.
ئه‌و سیناتۆرانه له نامه‌كه‌یاندا داوایان له ئۆباما كردووه، ئه‌گه‌ر ئێران له دانوستانه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی مۆسكۆدا به سێ داواكاریی گرووپی 5+1 رازی نه‌بێت و جێبه‌جێیان نه‌كات، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پرۆسه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران كۆتایی پێ بهێنێت.
نامه‌كه‌ی سیناتۆره‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئێران پێویسته ناوه‌ندی ئه‌تۆمیی فۆردو له نزیك شاری قوم دابخات. پیتاندنی یۆرانیۆم له سه‌رووی رێژه‌ی 5% بوه‌ستێنێت و هه‌روه‌ها هه‌موو یۆرانیۆمی پیتێندراوی سه‌روو ئه‌و رێژه‌یه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران بگوازرێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی گرووپی 5+1 له‌گه‌ڵ ئێران له به‌غدا، گرووپه‌كه هه‌موو ئه‌و داواكارییانه‌ی خسته به‌رده‌م ئێران و دواتر بڕیار درا، كۆبوونه‌وه‌كان له رۆژانی 18 و 19ی ئه‌م مانگه له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا درێژه‌ی هه‌بێت.