ئەمڕۆ، ئان سانگ سووچی خەڵاتی نۆبێل وەردەگرێت

ئەمڕۆ، ئان سانگ سووچی خەڵاتی نۆبێل وەردەگرێت
رێبەری ئۆپۆزسیۆنی میانمار، ئانگ سان سووچی، کە لە ساڵی ١٩٩٥ـەوە خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی پێ بەخشرابوو، ئەمڕۆ شەممە لە نۆروێژ وەریدەگرێت.
ئەو خەڵاتە ٢١ ساڵ پێش ئێستا بە ئەو دراوە، بەڵام بە هۆی سنووردارکردنی حکوومەتی میانمارەوە بۆ سەر سووچی سەرکەووتوو نەبوو کە بچێتە دەرەوەی وڵات و خەڵاتەکەی وەربگرێت.

سووچی لە ساڵی ١٩٨٨ دوای چەندان ساڵ ژیان لە تاراوگە، بۆ میانمار گەڕایەوە، تا ئاگای لە دایکی ببێت و هەرلەوێ بڕیاری دا بمێنیتەوە و بوو بە رێبەری بزووتنەوەی دیموکراسیخوازی لە وڵاتەکەی کە چەندان دەیە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە سەربازییەکان بووە.

لەو کاتەوە کە سووچی کە لە زیندانی ماڵەوەدا \"بەسەربردنی ماڵەوە\"" بووە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٠ ئازاد کرا.

ئانگ سان سووچی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو بۆ یەکەمین جار دوای ٢٤ ساڵ توانی لە وڵاتەکەی بچێتە دەرەوە.

ئەو گەشتێکی دوو هەفتەیی لە ئەورووپا دەست پی دەکات و سەردانی وڵاتانی بەریتانیا، سویسرا، ئیرلەندا، فەرانسا و نۆرویژ دەکات.

خانم سووچی لە گفتوگۆیەکدا لە وڵاتی نۆرویژ ئاماژەی دا کە خەڵكی میانمار بۆ گەیشتن بە چاکسازێی تەواو دەبێ رێگای سەخت ببڕن، بەڵام بە هاوکاریی یەکتری و یەکدەنگی دەتوانین سەربکەوین.

بڕیارە خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل کە لە ساڵی ١٩٩٥ـەوە پێی بەخشرابوو، ئەمڕۆ شەممە بە خانم سووچی بدرێ.



سووچی ساڵی ١٩٤٥ لە ڕانگۆن، پایتەختی وڵاتەکەی (Aung San Suu Kyi) لە میانمار لە دایک بوو .


-PNA"
Top