ئەمڕۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری میسر دەست پێدەکات

ئەمڕۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری میسر دەست پێدەکات
ئەمرۆ شەممە،دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری میسر دەست پێدەکات، ئەو هەڵبژاردنە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەام دەبێت.

ئەحمەد شەفیق سەرۆک وەزیرانی پێشووی میسر و محەمەد مورسی رێبەری حزبی ئازادی و دادپەروەری سەر بە گروپە ئیسلامی ئیخوان موسلمین دوو کاندیدی سەرەکی هەڵبژاردنن.

ئەو دوو کەسە لە هەڵبژراندەکانی خولی یەکەمی هەلبژاردنی سەرۆک کۆماریدا زۆرترین دەنگەکانیان بە دەست هێنا.

ئەنجوومەنی سەربازی میسر رایگەیاندووە، لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامەکان دەستەلاتی ولات رادەستی براوەی هەڵبژاردنەکە واتە \"سەرۆک کۆماری نوێی میسر\"" دەکات.

لەگەڵ ئەوەشدا زەمینە دروستکردن بۆ هەلبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی میسر بە بڕیاری دادگای باڵای ئەو وڵاتە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاڵۆزی تێکەوتووە.

هەر بە هۆی ئەو بریارەوە بۆچوونی جیاواز کەوتوەتەوە و حزبە ئیسلامیەکان نارەزایان لە بەرانبەر ئەو بریارەی دادگای باڵای وڵات بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەربریوە، بە گوێرەی ئەم بڕیارە هەر کات سەرۆک کۆمار هەڵبژیردرێ ئەوە راستەوخۆ دەتوانی بە بێ چاودێری پەرلەمان و دیاردیکردنی چوارچێوەی کارەکانی دەستەلات بگرێتە دەست، چونکە وا چاوەروان دەکرێ کە ئەو دەستە ١٠٠ کەسیەی کە پەرلەمان هەفتەی رابردوو بۆ نوسیەنەوەی دەستوور هەلیبژارد، هەڵبوەشێتەوە.

لەلایەکی دیکە محەمەد مورسی هۆشداریداوە ئەگەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بە شیوەیەکی دادپەروەرانە بەڕێوە نەچێت ئەوە شۆرشێکی دیکە لە میسر روودەدات.

محەمەد مورسی لە لایەن حزبە ئیسلامیەکانەوە لەوانە ئیخوان موسلمین پشتیوانی لێدەکرێت و ئەحمە شەفیقیش لە لایەن مەسیحەکان و لایەنگرانی موبارەک پشتیوانی دەکرێ کە رکابەریەتیەکی بەهێزیان لە نێواندا هەیە."
Top