ئیتاڵیا پێدوایستى تەندروستى بۆ گەلی سووریا دەنێرێ
ئاژانسى هەواڵى ئیتاڵیایی \"ئاكی\"" بڵاوى كردەوە، وەزارەتى دەرەوەی ئیتاڵیا لە ماوەیەكى نێزیكدا لە رێگەى نێردەى نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروبارى پەنابەران پێداویستیی پزیشكى دەنێرێتە دیمەشقى پایەتەختى سووریا، بۆ چارەسەركردنى 30 هەزار هاووڵاتى كە بەهۆى توندوتیژییەكانەوە بریندار بوونە و دەرمانەكانیش لەلایەن رێكخراوى مانگى سووری سووریاییەوە دابەش دەكرێ.
هەروەها لە رێگەى كۆنسوڵى ئیتاڵیا لە ئوردن پێداویستیی پزیشكى بۆ 10 هەزار هاووڵاتیی سووریا لە هەردوو شاری مەفرەق و رەمسای سەر سنوور دابین دەكرێ.
جۆلیۆ تیرسى وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیا ئەمڕۆ پێنجشەم راى گەیاند، وڵاتەكەى لە هەوڵى دامەزراندنى نەخۆشخانەیەكى مەیدانییە لەسەر سنووری نێوان ئوردن-سووریا بۆ چارەسەركردنى ئاوارەكانى سووریا.
"