سەرۆكى پەرلەمانى ئێران لەبارەى رێژەى پیتاندنى یۆرانیۆم وریادارى دەدا

سەرۆكى پەرلەمانى ئێران لەبارەى رێژەى پیتاندنى یۆرانیۆم وریادارى دەدا
عەلى لاریجانى سەرۆكى پەرلەمانى ئێران ئەمڕۆ چوارشەم بە نوێنەرایەتیی پەرلەمان بە شاندى وتوێژكارى ئێران بۆ گفتوگۆ لەگەڵ گرووپى 1+5ى راگەیاند، شاندى ئێرانى مافى كەمكردنەوەى رێژەى پیتاندنى یۆرانیۆمى نییە.

عەلى لاریجانى گوتى \"بە شاندى وتوێژكارى ئێران لەگەڵ گرووپى 1+5 رادەگەیەنین كە لە چوارچێوەى رێكەوتنەكان لە مافى گەلى ئێران پاشگەز نابینەوە\""، ئاژانسى دەنگوباسى (مێهر)ى ئێرانى ئەم هەواڵەى گواستەوە.

لاریجانى راى گەیاند \""لەو شوێنەى كە باس لە رێژەى پیتاندنى یۆرانیۆم دەكرێ، ئێران بە دڵى خۆى و بەپێى پێویستى دەتوانێ رێژەى پیتاندنى یۆرانیۆم دەستنیشان بكا\"".

بڕیارە خولى نوێى گفتوگۆكانى ئێران و گرووپى 1+5 لەبارەى بەرنامەى ناوكەییی ئێران لە رۆژانى 18 و 19ى ئەم مانگە لە مۆسكۆ پایەتەختى رووسیا بێتە سازكردن.

ئەمەریكا و وڵاتانى ئەوروپایی لە بەرنامەى ناوكەییی ئێران بەگومانن و تا ئێستە چەندان گەمارۆ دژى ئەو وڵاتە دەركراوە، بەڵام تاران ئەو تۆمەتانە بە پاش دەداتەوە و بەردەوام دووپات لە ئاشتیخوازیى بەرنامەى ناوكەییی خۆى دەكاتەوە."
Top