نەتەوە یەكگرتووەكان: 16 ملیۆن كەس لە كۆریاى باكور بەدەست برسیەتیەوە دەناڵێنن

نەتەوە یەكگرتووەكان: 16 ملیۆن كەس لە كۆریاى باكور بەدەست برسیەتیەوە دەناڵێنن
لە هەرسێ هاووڵاتیی كۆریاى باكور دوو كەس خۆراكى پێویستیان نییە و رێكخراوى نەتەوە یەكگرتووەكان راى گەیاند، 16 ملیۆن كەس لە كۆریاى باكور بەدەست برسیەتى و كێشەى دارایییەوە دەناڵێنن.

بەپێى راپۆرتێكى رێكخراوى نەتەوە یەكگرتووەكان، بەهۆى نەبوونى خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان، پێداویستییەكانى خەڵكى كۆریاى باكور دابین ناكرێ و بەتایبەت منداڵان بەدەست \"تەنگژەى درێژ ماوەى\"" ئەو وڵاتەوە دەناڵێنن، ئاژانسى دەنگوباسى (دویچە ڤێلە)ى ئەڵمانیایی ئەم هەواڵەى گواستەوە.

لە هەر سێ منداڵ، منداڵێك بەهۆى نەخواردنى خۆراكى پێویست لە بوارى گەشەكردن تووشى گرفت دەبنەوە و ئەمەش وا دەكا لە تەمەنى خۆیان بچووكتر پێشان بدەن، بەهۆى نەبوونى ئاوى خاوێن و نەبوونى خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بوونى نەخۆشیی ئەسهالى بووەتە دیاردەیەكى بەردەوام لەناو منداڵانى ئەو وڵاتەدا، بەپێى هەمان راپۆرت."
Top