له كۆبوونه‌وه‌ی مۆسكۆ، ئه‌ورووپا پێشنیاره‌كانی ئێران ده‌خاته به‌ر باس
ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنا، ئه‌مڕۆ له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند، كاترین ئاشتۆن، سه‌رۆكی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا، به سه‌عید جه‌لیلی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانی راگه‌یاندووه ئاماده‌یه له مۆسكۆ پێشنیاره‌كانی ئێران بخاته به‌ر باس و لێكدانه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی نێوان ئێران و گرووپی 5+1، ئێران كۆمه‌ڵێك پێشنیاری به لایه‌نی به‌رامبه‌ر دابوو و هه‌تا ئێستا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی پێشنیاره‌كانیدا درێژه به دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان له‌گه‌ڵ جیهان بدات.
كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی نێوان گرووپی 5+1 و كۆماری ئیسلامیی ئێران، رۆژانی 18 و 19ی حوزێران، له مۆسكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و لایه‌نی ئێرانی رایگه‌یاندووه هیواداره له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، به‌پێی پێشنیاره‌كانی هه‌ر دوو لا، به خاڵی هاوبه‌ش بگه‌ن.