سوریا .. ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێ له لایه‌ن هێزه‌كانى رژێم گه‌یشته 109 كه‌س
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چالاكوانان له حمس و ئیدله‌ب وشارۆچكه‌ى حفه له لازقیه بانگه‌وازیان بۆ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى كرد كه به ده‌نگیانه‌وه بێت له راگرتنى تۆپبارانى سوپاى رژێم كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه به‌رده‌وامى هه‌یه.
هاوكات چالاكوانانى سوریا ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند كه هێزه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د كوشتارگه‌یه‌كى دیكه‌ى نوێیان له دیرئه‌لزور ئه‌نجامداوه كه به‌هۆى بۆردومان و ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌رانى شه‌وى رابردووى ناوچه‌ى جه‌بیله زیاتر له سیى كه‌س كوژران و به‌ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون. له‌لایه‌كى دیكه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له راپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات هێزه‌كانى سوریا منداڵ وه‌ك قه‌ڵغانى مرۆیى به‌كار ده‌هێنن.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه منداڵان له سوریا روبه‌ڕوى توندوتیژى وده‌ستگیركردن بونه‌ته‌وه و ره‌خنه‌شى له سوپاى سوریاى ئازاد گرت كه منداڵ له ژێر ته‌مه‌نى شازده ساڵى له به‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى جه‌نگ به‌كار ده‌هێنن، هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شى رونكردۆته‌وه كه هێزه‌كانى رژێمى سوریا و شه‌بیحه‌كان له ریزى لیستى ره‌شدان كه ناوى په‌نجاو دوو حكومه‌ت و كۆمه‌ڵه‌ى چه‌كدار له خۆده‌گرێت كه منداڵ له ململانێى چه‌كدارى به‌كارده‌هێنن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانیى بان كى مۆن سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند بان كى مۆن له زیادبوونى توندوتیژى چه‌ند رۆژى رابردوو له سه‌رتاسه‌رى سوریا نیگه‌رانه . هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى راگه‌یاندوه پێویسته به په‌له ئه‌و شه‌ڕوپێكدادان وخوێن رشتنه له سوریا رابگیرێت.