خولی نوێی په‌رله‌مانی ئێران ده‌ستبه‌كار بوو
په‌رله‌مانی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌مڕۆ به‌شداریی نوێنه‌رانی نوێی په‌رله‌مان و سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی ده‌زگای داد و سه‌رۆكی ده‌زگای به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كۆماری ئیسلامی و ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌رپرسانی حكوومی، به ره‌سمی ده‌ستی به‌كار كرد.
خولی نوێی په‌رله‌مانی ئێران، 290 نوێنه‌ری هه‌یه و له‌و ژماره‌یه، ته‌نیا 92 كه‌سیان له خولی پێشووی په‌رله‌مانیشدا نوێنه‌ر بوونه و 198 نوێنه‌ره‌كه‌ی دیكه، ئه‌مجاره هه‌ڵبژێردراون.
هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی ئێران، له مانگی ئازاری رابردوودا به‌ڕێوه‌چوو و دواتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 64%ی خه‌ڵك به‌شدارییان كردووه. زۆربه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مان، سه‌ر به باڵی ده‌سه‌ڵاتداری رێبه‌ری كۆماری ئیسلامین و لایه‌نگرانی باڵی مه‌حموود ئه‌حمه‌دینژاد، كه‌مینه‌ن.