گرووپی دانوستانكاریی ئه‌تۆمیی ئێران، گه‌یشته به‌غدا
به‌یانیی ئه‌مڕۆ، ئه‌ندامانی گرووپی دانوستانكاریی ئه‌تۆمیی ئێران، به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌عید جه‌لیلی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا و له‌لایه‌ن هوشیار زێباری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازییان لێكرا.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی ئیرنا، دانوستانه‌كانی گرووپی 5+1، له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئێرانی، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، دارولزیافه، باره‌گای سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، عه‌لی لاریجانی، گرووپی 5+1 به فریوكاری تۆمه‌تبار كردووه و داوای لێكردوون له دانوستانه‌كاندا راستگۆ بن.
خولی پێشووی دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و گرووپی 5+1، له 14ی نیسانی رابردوو، له توركیا به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا بڕیار درا دانوستانه‌كان به‌رده‌وام بێت و ده‌وری نوێی گفتوگۆكان له به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت.