زه‌واهری چی به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه وت؟
له تۆماره ده‌نگییه‌كدا زه‌واهیری داوا له‌موسڵمانی عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌كات كه به‌حوكمی ئه‌لسعود رازینه‌بن و راپه‌ڕین له‌دژیان ئه‌نجامبده‌ن، هه‌روه‌ها له‌تۆماره ده‌نگیه‌كه‌دا زه‌واهیری به‌م شێوه‌یه وتاره‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌ی براكانم له‌وڵاتی \"بلاد الحرمین\""، لانكه‌ی ئیسلام و شوێنی دابه‌زینی سروش و یه‌كه‌م وڵات كه له‌لایه‌ن مۆسڵمانانه‌وه رزگاركرا، نزیكه‌ی ساڵێك تێپه‌ڕی به‌سه‌ر راپه‌رینی گه‌لانی عه‌ره‌بی له‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كانیان و ئه‌م ره‌شه‌بایه باكورو باشور و رۆژئاوای گرته‌وه، به‌ڵام ئێوه بێ ده‌نگی باڵی به‌سه‌ردا كێشاون، دواتر به‌شێوه‌ی پرسیار ده‌ڵێت تێناگه‌م ئێوه بۆ ئارام ئه‌گرن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئالی سعود كه خراپترین و گه‌نده‌ڵترین رژێمی حوكمه سه‌روه‌ت و سامانی وڵاته‌كه‌تان ده‌دزێت و فه‌ساد بڵاوده‌كاته‌وه‌و سه‌روه‌ت و سامانی موسڵمانان تاڵان فرۆش ده‌كات و راده‌ستی دوژمنانی ئیسلام و موسڵمانانی ده‌كات و یاری به‌شه‌ریعه‌ت ده‌كات، ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت له سه‌رخه‌ڵكی هه‌ژار جێبه‌جێده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا حوكمه‌كان جێبه‌جێ ناكات له‌میر و كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیان به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو خه‌ریكی كاری پاره په‌یداكردن بێت ئینجا به‌هه‌ر شێوازیك بێت كه به‌هه‌موو توانایان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها زه‌واهری حكومه‌تی سعودی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه خاكی دابه‌زینی سروش و مه‌نزڵگای هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری كردوه به‌جێگای سوپای خاچ په‌رستان و هه‌ر له‌وێشه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر موسڵمانانی عیراق و ئه‌فغانستان، له‌هه‌مانكاتدا ئالی سعود له‌ڕێگای راگه‌ندیاندنه تایبه‌ت و گشتییه‌كاندا كه به‌دڕه‌وشتی بڵاوده‌كاته‌وه، ده‌ستی نه‌پاراستوه له‌به‌ندكردنی كه‌سوكاره‌كانتان و به‌ندیخانه‌كانیان پڕكردووه له‌خه‌ڵكی ئازاد‌و بێ تاوان.
-PUKmedia"