ئەسەد: پشێوییەكانى سووریا كار لە ئەوروپایش دەكا

ئەسەد: پشێوییەكانى سووریا كار لە ئەوروپایش دەكا
بەشار ئەسەدى سەرۆكى سووریا لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنى رووسیایى كە چوارشەم پەخش كرا، راى گەیاند رۆئاوا لەپشت سەرهەڵدانى راپەڕینى دژ بە دەسەڵاتەكەیەتى و ئاماژەى بەوە دا، ئەو یەخەى ئەوروپایش دەگرێ. رۆیتەرز گواستیەوە.

ئەسەد بە كەناڵى 24ى سەر بە حكوومەتى رووسیاى گوت \"ئەوەى لە رۆهەڵاتى ناوەڕاست روو دەدا هەرچى بێ، ئەوا ئەو پشێوی و تیرۆرەى ئێستە دروست دەكرێ كاریگەریى لەسەر ئەوروپایش دەبێ، چونكە لە ناوچەكەمان دوور نییە\"".

هەروەها گوتى \""ئەگەر ئێوە پشێوى و پاشاگەردانى لە سووریا دروست بكەن، ئەوا ئێوەیش بەهۆیەوە گرفتار دەبن\"".

ئاماژەى بەوەیش دا لە سەرەتاكانى تەنگژەكەدا میدیاى رۆئاوا سەركەوتنى بەدەست هێنا و توانى \""راستیەكان بشێوێنێ\""، بەڵام وردە وردە راستییەكان لەسەر زەوى دەردەكەون.

لەوەتەى تەنگژەكەى سووریا پێش 14 مانگ سەرى هەڵداوە، رووسیا بەردەوام پاڵپشتى لە رێژیمى ئەسەد كردووە و دوو جار مافى ڤیتۆى لەدژى دوو بڕیارى ئەنجوومەنى ئاسایشى ناودەوڵەتى بۆ سەركۆنەكردنى شاڵاوى هێزەكانى ئەسەد بۆ سەركوتكردنى راپەڕینەكە بەكار هێناوە، هەروەها هاوشێوەى دیمەشق ئۆپۆزسیۆن بە بەرپرسیار لە بەشى زۆرى توندوتیژییەكانى سووریا دادەنێ."
Top