فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا، قه‌رزه‌كانی یۆنان سنووردار ئه‌كه‌ن
فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆككۆماری نوێی فه‌ڕه‌نسا، دوێنێ چه‌ند سه‌عات دوای سوێندخواردنی یاسایی، له‌سه‌ر بانگهێشتی ئانگێلا مێركێل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر هاوكاریی نزیكی هه‌ر دوو لا كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئه‌ورووپا.
سه‌رۆكی هه‌ر دوو وڵات، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، باسیان له رێككه‌وتنی هه‌ر دوو لایه‌ن كرد بۆ هاوكاریی نزیك له پێناو چاره كردنی قه‌یرانی ئابووریی ناوچه‌ی یۆرۆ.
هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه قه‌رزه‌كانی یۆنان سنووردار بكه‌ن و هه‌روه‌ها له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، دانوستان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی چاره كردنی قه‌یرانی ئابووریی ناوچه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌ست پێبكه‌ن.