سه‌رۆكی نوێی فه‌ڕه‌نسا سوێندی یاسایی خوارد
فرانسوا ئۆلاند، له كۆشكی ئێلیزێ له‌لایه‌ن نیكۆلا ساركۆزی پێشوازیی لێكرا و دوای ئه‌وه‌ی كلیلی چه‌كی ئه‌تۆمی و سندووقی به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی فه‌ڕه‌نسای له سه‌رۆككۆماری پێشوو وه‌رگرت، له‌به‌رده‌م كاربه‌ده‌ستانی فه‌ڕه‌نسا سوێندی یاسایی خوارد.
دوای مه‌راسیمی سوێند خواردن، ئۆلاند چووه شه‌قامی شانزه‌لیزه و له‌سه‌ر گۆڕی سه‌ربازی ون وه‌ستا. ئۆلاند دوابه‌دوای ته‌واوبوونی رێوڕه‌سمه‌كه، له‌سه‌ر داوای ئانگێلا مێركل، سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا ئه‌كات و له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌و وڵاته كۆ ده‌بێته‌وه.