ئاژانسی ئه‌تۆمی: پێویسته ئێران رێگه‌ی پشكنینی ناوه‌نده سه‌ربازییه‌كان بدات
جێگری سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم، هه‌رمان ناكارێتس، شه‌وی رابردوو دوای كۆتاییهاتنی یه‌كه‌مین رۆژی دانوستانه‌كان، به ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی راگه‌یاند پێویسته ئێران رێگه به ئاژانس بدات ده‌ستی به به‌ڵگه‌نامه و دامه‌زراوه‌كان و كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌كانی ئێران بگات، بۆ ئه‌وه‌ی گومانه‌كانی سه‌ر پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمیی تاران روون بێته‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز ده‌ڵێت یه‌كێك له گوته‌بێژانی ئاژانسی ئه‌تۆمی پێی راگه‌یاندووه به‌پێی به‌رنامه‌ی پێشووتر، دانوستانه‌كان ئه‌مڕۆیش به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌و گوته‌بێژه ئاماده نه‌بووه سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ، هیچ زانیارییه‌ك بدركێنێت.
دانوستانی دووباره‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران، هه‌فته‌یه‌ك پێش دانوستانی گرووپی 5+1 له‌گه‌ڵ ئێرانه، كه بڕیاره رۆژی 22ی ئایار له شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت.