حزبێكی ئیسلامی، ته‌قینه‌وه‌كانی سووریای وه‌ئه‌ستۆ گرت
گرووپێك كه خۆیان به گروپی \"نه‌سره‌ت\"" ناو ده‌به‌ن و گومان ده‌كرێت سه‌ر به قاعیده بن، له ڤیدیۆیه‌كدا كه له ئینترنێت بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كان وه‌ڵامێك بووه بۆ هێزه‌كانی رژێمی به‌عس كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كوژن.
ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه پێشتر هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیان له‌مباره‌یه‌وه تۆمه‌تبار كردبوو و حكوومه‌تی سووریایش به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌كانی خستبووه ئه‌ستۆی \""گرووپه تیرۆریستییه‌كان كه له ده‌ره‌وه‌ی سووریا پشتگیری ده‌كرێن\"".
به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، پێشتریش له مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو، گرووپی \""نه‌سره‌ت بۆ به‌رگری له شام\"" به‌رپرسیارێتی هێرشێكی دیكه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتبوو كه تێیدا ده‌یان كه‌س كوژران.
ته‌قینه‌وه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له دیمه‌شق، بووه هۆی كوژرانی لانیكه‌م 55 كه‌س و بریندار بوونی 270 كه‌س."