رووسیا 25 هه‌زار تۆن چه‌كی كیمیایی له‌ناوبرد
ئه‌و بڕه چه‌كه‌ی له‌ناو براوه، رێژه‌ی 62%ی كۆی چه‌كه كیمیاییه‌كانی رووسیایه و به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی ریانۆڤستی، رووسیا به‌ڵێنی داوه تا سه‌ره‌تای ساڵی 2015، هه‌موو چه‌كه كیمیاییه‌كانی خۆی له‌ناوببات.
رووسیا گه‌وره‌ترین جبه‌خانه‌ی چه‌كی كیمیایی له جیهاندا هه‌یه و ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا، نزیكه‌ی 70%ی چه‌كه كیمیاییه‌كانی له‌ناوبردووه، به‌ڵام هێشتا 40 هه‌زار تۆن چه‌كی كیمیایی هه‌یه.
په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی، له‌لایه‌ن 188 وڵاتی جیهان واژۆ كراوه و تێیدا به‌ڵێن دراوه كه تا ساڵی 2012 هه‌موو چه‌كه كیمیاییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه له‌ناوببرێن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م بڕیاره، رووسیا به 40 هه‌زار تۆن چه‌كی كیمیایی و ئه‌مه‌ریكا به 27 هه‌زار تۆن، له‌و پرۆگرامه دواكه‌وتوون و له‌ناوبردنی چه‌كه كیمیاییه‌كانیان تا كۆتایی ساڵی 2015، دواخستووه.
راپۆرته‌كان ده‌ڵێن تا سه‌ره‌تای ساڵی 2012، به گشتی 50 هه‌زار تۆن چه‌كی كیمیایی له هه‌موو جیهان له‌ناوبراوه كه ده‌كاته 73%ی كۆی گشتیی هه‌موو چه‌كه كیمیاییه جۆراوجۆره‌كان.