بۆردومانی پاڵاوگەی نەوتی سیدە لەلایەن سوپای تورکیاوە

بۆردومانی پاڵاوگەی نەوتی سیدە لەلایەن سوپای تورکیاوە

 

 

ڕۆژی دووشەممە 20ی مانگ، سوپای تورکیا پاڵاوگەی نەوتی سیدەی لە باکووری شاری تێربێسپی بە دوو موشەک بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا بەشێک لە پاڵاوگەکە لەناوچوو.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشەکانی حکومەتی تورکیا بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی و ناوچە کشتوکاڵییەکان و سەرچاوە سەرەتاییەکانی ناوچەکە زیادی کردووە و لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردووشدا چەندین تاوانی دژ بە ژێرخانی مەدەنی و سەرچاوەکانی بژێوی ئەنجام داوە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پاڵاوگەی سیدە دووەم گەورەترین پاڵاوگەی کۆکردنەوەی نەوتە لە کانتۆنی جزیر. ئەم پاڵاوگەیە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانی حکومەتی تورکیاوە داخرا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top