هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماریی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستی پێكرد
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری له فه‌ڕه‌نسا هاوكاته له‌گه‌ڵ ناڕه‌زاییی هاووڵاتیانی فه‌ڕه‌نسایی له قه‌یرانی ئابووریی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا و رێژه‌ی روو له زیادی بێكاری.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماریی فه‌ڕه‌نسا، به به‌شداریی 10 پاڵێوراو، له لایه‌نه جۆراوجۆره‌كان، به‌ڕێوه ده‌چێت و دوایین راپرسییه‌كان ده‌ڵێن كاندیدی سۆسیالیسته‌كان، فرانسوا هۆلاند، 54%ی ده‌نگده‌رانی له پشته.
نیكۆلا ساركۆزی، سه‌رۆككۆماری ئێستای فه‌ڕه‌نسا، هه‌وڵ ده‌دات بۆ دووه‌مین جار، پۆستی سه‌رۆككۆماری به ده‌ست بهێنێته‌وه و گوتوویه‌تی ته‌نیا ئه‌وه كه ده‌توانێت سه‌روه‌ریی و ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڕه‌نسا بپارێزێت.
به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌گه‌ر له خولی یه‌كه‌می ده‌نگداندا، هیچ كاندیدێك زیاتر له 50%ی ده‌نگه‌كان كۆ نه‌كاته‌وه، ده‌نگدان ده‌كه‌وێته خولی دووه‌م و هه‌ر كاندیدێك زۆرترین ده‌نگی هه‌بێت، پۆستی سه‌رۆككۆماری بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ وه‌رده‌گرێت.
چاودێرانی سیاسی، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا، بۆ یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا و داهاتووی قه‌یرانی ئابووریی ناوچه‌ی یۆرۆ به گرنگ وه‌سف ده‌كه‌ن.