ڕێژهی لهسێدارهدان له جیهان و ڕۆژههڵاتی ناوهڕاستدا زۆر زیادی كردووه
لەگەڵ سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی كە چەند ناوچەیەكی وڵاتانی عەرەبی گرتەوە وەك بەرپەچدانەوەییەك بەرامبەرڕاپەڕینی جەماوەری لە ئێستادا بەپێی ڕاپۆرتێكی ساڵانەی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رێژەی لەسێدارەدان لەچەند وڵاتێكی وەك عێراق ئێران سعودیە یەمەن ڕووی لە زیادبوونە.
هەروەك وڵاتی چینیشیان لە ڕیزبەندی ئەووڵاتانە داناوە كە زۆرترین ڕێژەی سزای لە سێدارەدان جێبەجێ دەكات لەگەڵ ئەوەش سین تا ئێستا ڕێژە ڕاستەقینەكەی ئاشكرا ناكات و بە یەكێك لە نهێنیەكانی دەوڵەتی دادەنێت
بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی مافهكانی مرۆڤ لە ساڵی 2011ـدا 678 كەس سزای لەسێدارەدانیا بەسەردا جێبەجێكراوە،ئهمهیش بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2010ـدا كە 527 كەس بووە و زۆربەی زۆری لە سێدارەدراوانیش لە ئێران بووە كە گەیشتۆتە 360كەس.
وڵاتان و ژمارەی لە سێدارەدراوان:
سعودیە لە ساڵی 2011 82 كەس بووە بەبەراورد لەگەڵ ساڵی 2010 كە 55 كەس بوو
عێراق لە ساڵی 2010 تەنیا یەك كەس لە سێدارە دراوە لە كاتێكدا ئەم رێژەیە لە ساڵی 2011 بەرزبۆتوە بۆ 68 كەس
هەروەك لە چەند وڵاتی دیكهی وەك یەمەن 41 كەس وكۆریای باكوور30 كەس و سۆماڵ 10 كەس 7 كەس لە سوودان و بەنگلادش 5 كەس.
بەلایەنی كەمیشهوه یەك كەس لە هەریەك لە میسر و ئیمارات لەسێدارە دراوە لە كاتێكدا ژمارە ڕاستەقینەكانی هەریەك لە سووریاو مالیزیا تا ئێستا نەزانراوە.
لە لای خۆیشیەوە ڕۆژنامەی (گاردیان) بەرزبوونەوەی ڕێژەی لە سێدارەدانی گەڕاندووهتهوه بۆ سەرهەڵدانی ئەو خۆپیشادانە جەماوەریەكان و بههاری عهرهبی، كه دهستهڵاتداران له ناوچهكهدا بۆ ترساندنی خهڵك بهكاری دههێنن.
ماوەتەوە بڵێین لە وڵایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ڕێژەی لە سێدارەدان بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی هەشتاكان زۆر كەمی كردووە كە تەنیا 78 كەس لە سێدارە دراوە لە ساڵی 2011 لە كاتێكدا ساڵانی هەشتا 280 كەس زیاتر بووە.
-سايتی هەولێر