ده‌نگۆی مردنی(موباره‌ك) سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه له‌و قاوشه‌ی كه (موباره‌ك)ـی لێیه له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی \"ئی كلینیكا\"" ده‌نگه ده‌نگ و غه‌ڵبه‌یه‌كی زۆر په‌یدا بووه و پزیشكه‌كان سه‌رجه‌میان له‌وێ كۆبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك سایتی \""ئه‌لعه‌ره‌ب\"" بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه چه‌ند كه‌سێكی نزیك له نه‌خۆشخانه‌كه ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه دوو ڕۆژه (موباره‌ك) له بێهۆشیی ته‌واو دایه و توانای جوڵاندنی په‌نجه‌یشی نه‌ماوه.
ئاماژه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌وانه‌یه مێشكی مردبێت و ته‌نها به سستی دڵی لێ ده‌دات.
ئه‌م هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌یش پاش دواخستنی ده‌رچواندنی حوكمی كۆتایی دادگه دێت، به‌سه‌ر (موباره‌ك)ـدا، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر تێكچوونی زۆر خراپی باری ته‌ندروستی.
(محه‌ممه‌د حوسنی موباره‌ك) پاش زیاتر له 30 ساڵ له حوكمڕانیكردنی میسر، دواجار به‌هۆی شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی میسره‌وه له شووباتی ساڵی ڕابردوودا ناچار كرا كه ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵگرێت، ئێستایش له خه‌سته‌خانه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌ربازیدا به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ره.
-هەولێر"