ئێران چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی په‌ره‌پێده‌دات
دیپلۆماتكارێكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم به \"بی بی سی\"" راگه‌یاندووه ئێران له هه‌وڵدایه به جیددی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی خۆی له ناوه‌ندی ئه‌تۆمیی فه‌ردوو له ژێرزه‌مین په‌ره‌پێبدات.
ئه‌و دیپلۆماتكاره كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه گوتوویه‌تی ئێران خۆی ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌زاران سانتریفیوژی نوێ له ناوه‌ندی ئه‌تۆمیی فه‌ردوو وه‌گه‌ڕ بخات.
ئه‌م سانتریفیوژانه ده‌توانن به خێراییه‌كی زیاتره‌وه یۆرانیۆمی پیتێنراو به‌رهه‌م بهێنن كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه و هه‌روه‌ها بۆ دروست كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كارده‌هێنرێت.
پێشتریش ئاژانسی هه‌واڵی \""ئاسۆشیتدپرێس\"" له زمانی دیپلۆماتكارێكی دیكه‌وه كه ناوی ئاشكرا نه‌كردبوو، گوتبووی ئێران له دوایین قۆناغه‌كانی دامه‌زراندن و وه‌گه‌ڕ خستنی ئه‌و سانتریفیوژه نوێیانه‌دایه.
بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه له‌كاتێكدایه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران، به ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان. هه‌روه‌ها بڕیاره چاودێرانی ئاژانسی ئه‌تۆمی، له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی ئێران بكه‌نه‌وه بۆ گفتوگۆ سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی."