له خۆرئاوا ددان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینیدا ده‌نرێت
ئۆسۆر سكارفیدینسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئایسلاند رایگه‌یاند: دوێنێ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له‌پرۆسه‌یه‌كی ده‌نگداندا ئیعترافی به زه‌ویه‌فه‌ڵه‌ستینیه‌كان كردوه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆو به‌و هه‌نگاوه‌ش ئه‌و وڵاته له‌خۆرئاوادا بووه یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت كه ددانی به‌ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینیدا نا.
وڵاتی ئایسلاند كه ده‌كه‌وێته باكووری ده‌ریای ئه‌تڵه‌سی له‌دوای هه‌ره‌سی یه‌كێتی سۆڤیه‌تیش ددانی نا به سه‌ربه‌خۆبوونی 3ده‌وڵه‌تی ناوچه‌ی به‌ڵتیكدا.
به‌پێی ئه‌و پرۆژه بڕیاره‌ی كه په‌رله‌مانی ئایسلاند په‌سه‌ندیكردو له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشنیازكراوه، داوا له‌په‌رله‌مانی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌كان كراوه كاربكه‌ن بۆ رێكه‌وتننامه‌ی ئاشتی له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای نێو ده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و كۆتایی هێنان به‌توندوتیژی نێوانیان.