ئەمەریكا خۆشـحاڵی دەربڕی به ئازادکردنی شاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان له ئێران
له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا که ڕۆژی سێشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به په‌یامنێری که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی NBC ئه‌مه‌ریکایی گوت ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه شهین باور و جۆش فه‌تال له‌سه‌ر بنچینه‌ی مرۆیی له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا ئازاد ده‌کرێن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هه‌تا ئێسـتا هیچی به‌ده‌سـت نه‌گه‌یشـتووه پـشـتڕاستی بکات به‌م نزیکانه ئه‌و دووانه ئازاد ده‌کرێن. ده‌شڵێت ئه‌و له‌گه‌ڵ سویسرا له مه‌سه‌له‌که کارده‌کات که کاروباره‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئێران ڕایی ده‌کات.
هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما هیواداره ئه‌نجامێـکی پـۆزێتیڤانه بـبینێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه باور و فه‌تال مانگی ڕابردوو به تاوانی سیخوڕایه‌تیکردن بڕیاری زیندانی 8 سـاڵیان بۆ ده‌رچوو.
-دەنگی ئەمەریكا