له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم به‌رنامه‌ی ناوكه‌یی ئێران تاوتوێ ده‌كرێ
ئه‌و دانیشتنه كه له ڤیه‌ننای پایه‌ته‌ختی نه‌مسا به‌ڕێوه ده‌چێت، بڕیاره پرۆژه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌منیه‌تی ئه‌تۆمی بۆ جیهان دابنرێت، تۆڕی هه‌واڵی (بی بی سی) گواستیه‌وه.
ئه‌و پرۆژه‌یه دوای ته‌نگژه‌ی بنكه‌ی فۆكۆشیمای ژاپۆن كه به هۆی تسۆنامیه‌وه تووشی كێشه هاتبوو پێشكێش كراوه.
له‌و دانیشتنه‌دا ئه‌نجوومه‌نی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم راپۆرتی نوێێ نوێنه‌رانی ئاژانس له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه‌وه پێشكێش ده‌كات.
هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی چالاكی ئه‌تۆمی كۆریای باكوور و سوریا تاوتوێ ده‌كرێ.